سودانی پەیامێکی بە زمانی کوردی لەبارەی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سەماوە بڵاوکردەوە

04:25 - 2024-12-23
عیراق
64 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەڵێت، "دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی نوێ، کە پاشماوەی بێگەردی تەرمی منداڵان و ژنانی گەلی کوردمان لەخۆدەگرێت، کاروانی خوێنڕشتن و خەبات و نەهامەتی و بێسەروشوێنبوونمان بەبیر دەهێنێتەوە".

سودانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێک بەسەر نەمانی دڕندەیی بەعس و ستەمکاری لەسەر سینەی عێراقییەکان، بەڵام بەڵگەکانی تاوانە دڕندەکانی رژێمی پێشوو رۆژ لە دوای رۆژ ئاشکرا دەبن و قەبارەی ئەو دڕندەییە دەگێڕنەوە، کە گەلەکەمان لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆریدا بەسەریدا هاتووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ کە پاشماوەی بێگەردی تەرمی منداڵان و ژنانی گەلی کوردمان لەخۆدەگرێت، لە بیابانەکانی سەماوا، کاروانی خوێنڕشتن و خەبات و نەهامەتی و بێسەروشوێنبوونمان بەبیر دەهێنێتەوە، کە تێیدا گەلەکەمان لە ژێر دڕندەیی رژێمی رەگەزپەرستدا ئازار و مەینەتی دەچێشت".

بابەتە پەیوەندیدارەکان