ئانالینا بێربوك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هۆشداریی دا لە شەڕی توركیا دژی كوردەكان و دەڵێت :"نابێت رووبدات ئەمە دەكرێت تیرۆریستانی داعش بەهێز بكات".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەكرووە،ه ێرشی توركیا بۆسەر كورد، دەبێتە هەڕەشەیەكی ئەمنی بۆ سووریا و بۆ ئێمەش وەك ئەوروپا.
ئانالینا بێربوك رایگەیاند، كوردەكان بەتایبەت رۆڵیان هەبووە لە شكستپێهێنانی داعش لەو كۆمەڵكوژییەی ئەو رێكخراوە لە ناوچەكە ئەنجامیدا.
بێربوك ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبانێ لە سوریا بووەتە سمبولی شەڕی بوێرانەی كورد لە دژی داعش، هەروەها نابێت دۆخی ئێستای سوریا ببێتەهۆی ئەوەی جارێكی دیكە كوردەكان دەربكرێن.
ئەو دەڵێت، هەموومان بەرپرسیارێتیمان لەسەر شانە بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ توندوتیژییەكی نوێ، هیچ هێزێكی نوێی توندڕەو سەرهەڵناداتەوە، بەڵكو پێویستە خەڵك بتوانێت بە پارێزراویی بژی.