ڤاکسینی شێرپەنجە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ بڵاودەبێتەوە

07:59 - 2024-12-23
کوردستان
53 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی روسیا رایگەیاند، ڤاکسینێکی شێرپەنجەیان پەرەپێداوە کە بەبێ بەرامبەر دابین دەکرێت بۆ نەخۆشەکان.

بەگوێرەی رۆژنامەی "تاس"ی روسیا ، ئەندرێ کابرین، سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی تیشکی پزیشکی سەر بە وەزارەتی تەندروستی روسیا رایگەیاند، ڤاکسینەکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥  دەخرێتە بازاڕەوە، هەروەها تێچووی یەک ژەم لە ڤاکسینەکە نزیکەی سێ هەزار دۆلارە.

ڤاکسینەکە بۆ چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە بەکاردەهێنرێت، نەک بدرێت بە خەڵکی گشتی بۆ ئەوەی لە پلەی یەکەمدا وەرەم دروست نەبێت، لێدوانەکانی پێشووی زانایانی سەر بە دەزگاکانی حکومەتی ڕووسیا ئاماژە بەوە دەکەن کە هەر دەرزییەک تایبەتە بە نەخۆشەکە، هاوشێوەی ڤاکسینی شێرپەنجە کە لە رۆژئاوا پەرەی پێدەدرێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی "تاس"ی روسیا، لە ئێستادا دیار نییە ڤاکسینەکە بۆ چارەسەری چ جۆرە شێرپەنجەیەک داڕێژراوە و تا چەند کاریگەرە، یان روسیا پلانی هەیە چۆن بیخاتە بازاڕەوە و تا ئێستا ناوی ڤاکسینەکە ئاشکرا نەکراوە.

هاوشێوەی وڵاتانی جیهان ڕێژەی شێرپەنجە لە روسیا لە هەڵکشاندایە و لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٦٣٥ هەزار حاڵەتی شێرپەنجە تۆمارکراوە و پێدەچێت شێرپەنجەی قۆڵۆن و مەمک و سییەکان باوترین جۆری نەخۆشییەکە بن لە وڵاتەکەدا.

ڤاکسینی شێرپەنجەی کەسی بۆ ئەوە دروستکراوە کە سیستمی بەرگری لەش فێری چۆنیەتی ناسینەوە و هێرشکردنە سەر پرۆتینەکانی شێرپەنجە لە جەستەی نەخۆشدا دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش ڤاکسینەکان مادەی بۆماوەیی بە ناوی RNA لە وەرەمی نەخۆشەکە وەردەگرن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان