پنتاگۆن رایگەیاند، 900 سەربازی تری بۆ عیراق ناردووە و لە ئێستادا نزیكەی دوو هەزار و 500 سەربازی لە عیراق هەیە.
پاتریك رایدەر سكرتێری رۆژنامەوانی پنتاگۆن رایاگەیاند، لە چەند مانگی رابردوودا هێزی زیاتریان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادكردووە و لە رۆژانی رابردووشدا بۆ عیراق 900 سەربازو بۆ سوریاش بە هەمان شێوە900 سەربازیان ناردووە ، بەو شێوەیەش لەئێستادا لە عیراق دوو هەزار و 500 سەربازی ئەمریكی هەن.
دەشڵێت، تەنها لە هەفتەی رابردوو لە سوریا ژمارەی سەربازەكانیان بۆ دوو هێندە زیادیكردووە
چەند دەسەڵاتدارێكی ئەمریكاش رایانگەیاندوە ، ئەمریكا بۆ عیراق و سوریا بە یەكسانی هەمان ژمارەی سەربازی ناردووە بەهۆی مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لەو دوو وڵاتەدا.