ماڵی رۆشنگەریی كەمال سەعدی

چاپكردنی 100 كتێب بۆ گەنجە بەهرەدارەكان رادەگەیەنێت

12:26 - 2024-12-25
دووتوێ
185 جار خوێندراوەتەوە

بە دروشمی(با داهێنان هاوبەش بكەین و ئەدەبی گەنجان بەرەوپێش ببەین) ماڵی رۆشنگەریی كەمال سەعدی، چاپكردنی 100 كتێبی چیرۆك و رۆمان و شیعر  لەسەر خەرجی پڕۆژەكە، بۆ گەنجە بەهرەدارەكان رادەگەیەنێت. لەوبارەیەوە د. كەمال سەعدی، خاوەنی ماڵی رۆشنگەریی بە كوردستانی نوێی راگەیاند: ئێمە لە ماڵی رۆشنگەریی كەمال سەعدی، دەرگامان بەرووی گەنجانی تەمەن 20 بۆ 40 ساڵدا دەكەینەوە، بۆ چاپكردنەوەی بەرهەمە ئەدەبییەكانیان لەسەر خەرجی پڕۆژەكە، تاكو 100 كتێب لە بواری شیعر و چیرۆك و رۆمان چاپ و بڵاوبكەینەوە.
ئا: سیڤان سامان

#كوردستانی نوێ- هەولێر

بابەتە پەیوەندیدارەکان