براوەكانی خەڵاتی گلۆب سۆكێر – 2024

11:29 - 2024-12-29
وەرزش
43 جار خوێندراوەتەوە

ساڵانە خەڵاتەكانی گلۆب سۆكێر بۆ باشترینەكانی تۆپی پێ لە جیهاندا، لە دوبەی دابەشدەكرێن و ئەمساڵیش لە مەراسیمێكدا براوەكانی 2024 ئاشكرا كران.
خەڵاتەكانی گلۆب سۆكیێر، یان دوبەی دۆرز، لە لایەن چەند كۆمپانیایەكەوە ساڵانە تەرخاندەكرێن، خەڵاتێكی باوەڕ پێكراوی سەر بە یەكێتییە جیهانی یان كیشوەرییەكان نییە، بەڵكو خەڵاتێكی بازرگانییە و چەند كۆمپانیایەك لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سپۆنسەری دەكەن.
رۆژی 27 ی ئەم مانگە لە دوبەی، خەڵاتەكانی ساڵی 2024، دابەشكران و براوەكان ئەمانەی خوارەوە بوون:
*باشترین یاریزان: كوڕان (ڤینیسیۆس جونیۆر لە یانەی ریاڵ مەدرید - هەڵبژاردەی بەرازیل).
*باشترینی یاریزان : خانمان (ئایتانا بۆنۆماتی لە یانەی بارسیلۆنا -هەڵبژاردەی ئیسپانیا).
*باشترین هێرشبەر: كوڕان (ڤینیسیۆس جونیۆر لە یانەی ریاڵ مەدرید -هەڵبژاردەی بەرازیل).
*باشترین یانە: كوڕان (ریاڵ مەدرید - ئیسپانیا).
* باشترین یانە: خانمان (بارسیلۆنا - ئیسپانیا).
باشترین یاریزانی تازە هەڵكەوتو: (لامین یامال-بارسیلۆنا- هەڵبژاردەی ئیسپانیا).
*باشترین راهێنەری تیپی كوڕان: (كارلۆ ئەنچیلۆتی - یانەی ریاڵ مەدرید).
*باشترین یاریزانی هێڵی ناوەند - كوڕان (جود بیلینگهام-ریاڵ مەدرید - ئینگلتەرا).
*باشترین یانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست: یانەی عەین -  ئیمارات.
*باشترینی یاریزانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست: (كریستیانۆ رۆناڵدۆ - یانەی نەسر - سعودیە و پورتوگال).
هەر لەم بۆنەیەدا چەندان خەڵاتی تریش دابەشكران، لەوانە هەریەك لە نەیمار و كۆرتوا و ریۆ فێردیناند خەڵاتی باشترین كاروانی یارییكردنیان وەرگرت. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان