رەهبەر سەید برایم
ئه‌وه‌ی بیه‌وێ گوڵ بچنێ ده‌بێ گوڵ بچێنێ، مرۆڤ مێژووی خۆی بۆ خۆی ده‌خولقێنێ، شاعیری یۆنانی كۆن (ئارستۆڤان) بۆ نیشتیمان ده‌بێته به‌ڵۆگه و كۆڤان، ده‌بێژێ نیشتیمان ئه‌و شوێنه‌یه كه ده‌ته‌وێ، تێدا گه‌شه بكه‌ی و كه لێی پێشبكه‌وێ، له هه‌ر شوێنێ ئاواته‌كانت هاته‌دی ئه‌وێ نیشتمانی ڕاسته‌قینه‌ته:
هه‌ر كه‌سێ بمرێ له ڕێگه‌ی نیشتمان و میلله‌ته
نامرێ هه‌رگیز ده‌مێنێ چونكی خاوه‌ن غیره‌ته
دایك نه‌ته‌وه دروست ده‌كات، پێی ده‌گه‌یه‌نێ بۆ به‌رزی وڵات، چۆله‌كه له چۆلایی ناژی، كێشكه له‌جێی شك ده‌ژی، نزیك له مروۆڤ نه‌بی ژیان ناباته سه‌ر له جێی چۆل و ده‌شت و كه‌ژی، ئاوه‌دانی نه‌بێ ناكا هێلانه و هێلكه، سروشتیان وایه كێشكه و په‌ڕه‌سێلكه، ژیان سه‌خترین قوتابخانه‌یه، نازانی تاقیكردنه‌وه‌ی كام (وانه)یه، ژیان ده‌شتێكی كاكی به كاكییه، گه‌ر ڕێگه پێ نه‌زانی بزر ده‌بی و مایه‌ی هیلاكییه، له گوڵزاری ڕه‌نگینی و ڕازاوه و پڕ له گوڵی ڕه‌نگا و ڕه‌نگ و ئاڵ، سه‌رنج له ئه‌فسووناوی گوڵ ده‌درێ نه‌ك له دڕك و داڵ، گه‌ر ڕه‌نگی په‌لكه زێڕینه‌ت ده‌وێ، ده‌بێ باران ببارێ تیشك ده‌ركه‌وێ، ڕێگا به كورت و درێژی، ده‌بێ پێدا بڕۆیی و هه‌نگاو بهاوێژی، جوانی عه‌شق دروست ناكات به‌ڵكو عه‌شق جوانی ده‌خولقێنێ، هه‌زار هێز و توانای گه‌نج ئه‌زموونی پیرێك ناهێنێ، گه‌نجه‌كان ده‌ڕواننه داهاتوو، پیره‌كان دیده روونن به ڕابردوو، لاوه‌كان رووه و ئاسۆی هیوان بۆ به‌خته‌وه‌ری، به‌ڵام پیره‌كان ده‌ژین به بیره‌وه‌ری، هه‌تا كه‌وان چه‌ماوه‌تربێ دوورتر و زیاتر تیر ده‌هاوێژێ، پلانی ورد و بۆ پێكانی نیشانه داده‌ڕێژێ ، ڕه‌شه‌با چه‌ند به‌هێزبێ شاخ ناجوڵێنێ، به‌ڵام ورتكه به‌رد و لم و زیخ پووش هه‌ڵده‌په‌ڕێنێ.
زۆر هه‌ن ده‌ژین و ده‌ڕۆن و ده‌خۆن له‌سه‌ر زه‌وین به‌س مردوون، هه‌شن به جه‌سته نه‌ماون له‌ناو زگی خاكن به‌ڵام نه‌مرن هه‌ر زیندوون، میهره‌بانی و نه‌رم و نیانی خوویه‌كی جوانه، بۆ ده‌رد و برین ده‌رمان و هه‌توانه، له جیهان هه‌ندێ شت به‌نرخترن له گه‌وهه‌ری، وه‌ك زانست و خوارده‌مه‌نی و براده‌ری، سه‌رمایه‌ی ڕاسته‌قینه ته‌ندروستیه نه‌ك زێڕ و زیو و سامان، یه‌ك چركه‌ی ژیان به چی موۆڵك هه‌یه ناگه‌ڕێته‌وه به ئامان و زه‌مان، با دونیا زۆر فراوان و هه‌مه‌ڕه‌نگ بێ، به‌چی ده‌چێ چ سوود كه دڵ و پێڵاوت ته‌نگ بێ، جوانی مرۆڤ په‌یوه‌ستی هه‌ندێ شته، ئه‌ویش زانست و به‌خته‌وه‌ری و ویژدان و ڕه‌وشته، هه‌رمانگ و وه‌رزێك گوڵ و كژی خۆی هه‌یه، ته‌ژییه له جوانی و تام و بۆنی پاكژی خۆی هه‌یه، مرۆڤی ئازا له ته‌نگانه و كاره‌سات ده‌رده‌كه‌وێ، ئازادیخواز ئازادی و ئازایه‌تی ده‌وێ، جگه له خودی مێژوو دادوه‌رێكی دیكه له ژیاندا نییه، خۆشه‌ویستی سه‌ره‌تای هه‌یه و كۆتایی نییه ماكی ویژدانییه، ده‌كرێ گوڵه‌كان بژاكێنن گیا و سه‌وزایی ببڕن، به‌ڵام قه‌ت پێیان ناكرێ ڕێ له وه‌رزی به‌هار بگرن، له نه‌ته‌وه‌ی گچكه و بێ ئاڵا و بێ ده‌وڵه‌ت، شاعیر و مه‌زن زۆرن، هه‌ڵده‌كه‌ون به قامه‌ت.
*** **** ***
حه‌مید حسێن ته‌ها ناسراو به (حه‌مید ره‌شاش)، به خه‌ملاۆندن داندراوه ساڵی1931 له‌دایك بووه له‌گوندی (قه‌یباش)، به ڕه‌سه‌ن و رێچه‌ڵه‌ك خۆشناوه بالیسانییه، زۆر شوێن گه‌ڕاوه و ژیاوه بۆیه كوردستانییه، (نه‌حه‌رفی مه‌كته‌بێكی خۆێند نه ئوستادێ په‌لی گرت، سه‌رف به‌رزی ده‌كا) به خۆرسكی خۆی فێره خوێنده‌واری كرد، چونكه لێ قه‌وماو بوو زوو لێی مردن دایك و باب، نه دارا دوو داری دی نه مام زۆراب و مێوژی نایاب، نه‌یخوێند له قوتابخانه و نه له حوجره‌ی فه‌قێیان، بۆ بژێوی ژیان چۆته زۆر جێیان، له‌گوندی كێله خواره و شێخه‌روان، بۆته شوانكاره و شوان، پێی وابوو هه‌ركه‌س بكاته‌وه په‌نجه‌ره‌ی قوتابخانه، داده‌خات ده‌رگای ئاسنینی به‌ندیخانه، به ئه‌شقه‌وه خووی داوه‌ته خوێندن و نوسین وقه‌ڵه‌م و ده‌فته‌ر، نه‌ك هه‌رخوێنده‌وار و مێشك روون بوو بۆته په‌ندێر و نوسه‌ر، چاپكراوه‌كانی (هه‌گبه‌ی زاراوه ڕه‌سه‌نه‌كان) و (په‌ندی كوردی ) و (ژیانی كورده‌واری) ! بایه‌خدار و پڕ مانان سه‌ر به سه‌ر گه‌وهه‌ریان لێ ده‌باری، له مێرگی گوڵان له فوۆلكلوۆر و كه‌لتوور گوڵه‌وان، له گوۆڕه‌پانی خه‌بات و سیاسه‌ت نه‌گوۆڕ و پاڵه‌وان، مرۆڤ بێ ئاوه‌ز په‌یكه‌رێكی بێ گیانه، مانه‌وه له‌دوای مه‌رگ نه مری و ژیانه، مه‌رج نیه پێ بگه‌ی، مه‌رجه تێبگه‌ی، بڕوانامه پارچه كاغه‌زێكه ده‌یسه‌لمێنی كه خوێنده‌واره، به‌لاۆم ناگاته ئه‌وه‌ی كه كه‌سێكی رووناكبیر و هۆشیاره، مام حه‌مید ره‌شاش، خوێنده‌وارێكی باش، تاریكی كرد قاش، نه‌یبوو بڕوانامه، بووه پێنوسێكی كارا و كارامه، سێ چه‌كی هه‌بوو به نیشان، چه‌ك و قه‌ڵه‌م و گوۆچان، وه‌ك دونیا دیته گه‌ریده، تێ رادیته و سته‌مدیده، كه‌سایه‌تیه‌كی قورس و گران، كه ده‌دوا به تاسه‌وه لێی راده‌مان گوێ‌گران، به‌زمانی گوڵ، له‌ناخی دڵ، ڕا و بۆچوونه‌كانی ده‌رده‌بڕی، هه‌ر زینه‌ت بوو گوێی لێرابگری، له‌سه‌ره‌خۆ، ده‌هاته گۆ، بارته‌قای چه‌نده گه‌نج بوو له‌ئه‌زموون و ڕاوێژ، نازناوی ره‌شاش بوو وشه‌ی نه‌ده‌ڕشاند به ده‌سڕێژ، له‌ئاخافتن ورد و هێمن و ده‌م پاك و به ده‌ستنوێژ، كه ده‌ئاخاوت، نیشانه‌ی ده‌ئه‌نگاوت، به زانیاری پشت ئه‌ستوور، به شێواز و به ده‌ستوور.
هێژا و ژیر و ژێهاتی، شاره‌زای ناو دێهاتی، له‌فۆلكلۆر و كه‌له‌پوور، قوول وزیره‌ك بێ‌سنوور، له‌داب و نه‌ریتی كورده‌واری، خۆرجینی پڕ زانیاری، له‌نوسین به مشتوماڵ، له كاری گوند و كشتوكاڵ، خڵتی بنی ده‌رده‌هێنا، به‌جوانی ده‌یكرد وێنا، گوڵه روۆنی و رشته‌ی مێخه‌ك و خه‌ناوكه‌ی بن ساپیته‌ی كاریته‌ی خانووه قوڕه‌كان بوو، بوۆنخوۆش و گه‌ش گوڵاوی ده‌پڕژاند له تێڕكه تێر و پڕه‌كان بوو، بالاۆ سنه‌وبه‌ر، باخه‌به‌ر و نوسه‌ر، به‌قه‌ڵافه‌ت و كه‌ڵه‌گه‌ت، به‌ركه‌تی و به نه‌زاكه‌ت، باڵا قه‌ڵا هاوشانی شاخ، كراوه و خوۆش پوۆشته و په‌رداخ، ڕێزی سه‌ران، له مێزه‌ران، گوۆچان و جه‌مه‌دانیه‌كه‌ی، جلكه جوان و مراد خانییه‌كه‌ی، هێمای هه‌ولێر و كورده‌واری، شه‌كره سێ‌و بوو ده‌م و زاری، شادكردنی دڵ خه‌رجی نییه، ئه‌رك و ئازار و مه‌رجی نییه، ئه‌و هه‌رده‌م ده‌م و چاوێكی رووخۆش و ده‌م به پێكه‌نین، له به‌فرانبار و زستان باخچه‌یه‌ك بوو جوان و ره‌نگین، لافاو ده‌بێته هۆی داكوتانی پتر ره‌گی داربه‌روو، تاله‌ئه‌و نزیك ببای خۆشترت ده‌ویست رووبه روو، پیری موغان بوو نه‌ك پیری زورهان، كه‌شكۆڵی پڕ بوو له راز و په‌نهان، لێ ئاخر، نه‌بوو باغر، پێش قسه‌كردن وته‌كانی هه‌ڵده‌سه‌نگاند، وه‌ك جوتیارێ زه‌وی ده‌كێلاۆپێش تۆكردن ئه‌وجا ده‌یچاند، خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت بوو له ده‌شتی هه‌ولێر و قه‌راج، باراشه‌كه‌ی به به‌لاش نه‌ده‌كرا هه‌راج، هه‌وێن و هه‌ویرێكی ئاوخواز بوو، ده‌كرا به تێشووی نایاب و جوان و جوۆراوجوۆرجیاوازبوو، پیرێكی تێگه‌یشتوو، كانی یه‌كی له قوڕ نه‌نیشتوو، له ژیگه و ژینگه و زاگه و ره‌گه‌ز، خولقابوو به‌ئازایه‌تی و به‌وه‌فا و نه‌به‌ز، هاورێی سیاسه‌تمه‌داران بوو، له‌گه‌ڵ لاو و خوێنده‌واران بوو، وه‌كو بالاۆی بڵند بوو، به‌راستی كورد و مه‌رد بوو، رێك دارئه‌سپیندار به قات و بوۆینباغه‌وه، گونجاو به گوند و ده‌شت و ده‌ر و شار و شاخه‌وه.
ڕوۆحی خانی نه‌مر و حه‌زره‌تی حاجی قادر كوۆیی،له خوێنی ده‌ماری تێكوۆشه‌رانی كوردایه بوۆ به‌رخودان و سه‌ربه‌خوۆیی، له 16/9/1961 له شۆڕشی ئه‌یلول له‌سه‌ربازی، به‌خۆیی و ره‌شاشه‌وه ده‌بێته پێشمه‌رگه به شانازی، ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێ رێگا بگۆڕی ناگه‌ی به مه‌نزڵ، ئه‌و مام جه‌لالی خۆشده‌ویست به‌گیان و به‌دڵ، نابێته بت په‌رست په‌یكه‌رتاش، بۆ مام جه‌لال وابوو مام حمید ره‌شاش، بوۆنی سێوه‌كه‌ی دڵی لێده‌هات، له راژوۆ و رووداو و به‌سه‌رهات، كه‌سه سه‌ركه‌وتووه‌كان دوو شتیان له‌سه‌ر لێوانه، بێ ده‌نگی و زه‌رده‌خه‌نه ده‌گه‌ن به پێوانه، مه‌ولانا رۆمی شاره‌زای عه‌شق و ئه‌وین بوو، وه‌لی ده‌ڵێ فه‌رهاد تا مرد تاڵترین خه‌می شیرین بوو، ئه‌ویش خه‌می وڵات و مام جه‌لالی بوو له‌ناخه‌وه، سه‌ربورده و یادگاریان تۆمار بوو له هه‌مه‌دان و زه‌مانی شاخه‌وه، گه‌وره‌ترین پله خۆت بگۆری به‌باش، سه‌عدی شیرازی ده‌بێژێ پیاوی چاك و باش، له‌كێشه‌ی رۆژگار ببێ به به‌ردی بنه‌وه‌ی ئاش، كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشه‌ویست، پله و پاداشتی نه‌ده‌ویست، له‌خه‌باتی سه‌خت و به‌رگری و به‌ره‌نگاری ده‌ستوه‌كه‌ر بوو، فه‌رمانده و شه‌ڕكه‌ر و ته‌ڤگه‌ر بوو، مام حه‌مید ره‌شاش، كه‌وتبووه نێوان دوو به‌رداش، پاش شكست و نسكوۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی له شاخ و چیا،33 ساڵان له به‌غدا ژیا، كه ژیله‌موۆی تێكوۆشانی كورد له شاخه‌كانی كوردستان داگیرسایه‌وه، ئه‌و ڕوۆحی له شاخ و شه‌وه‌زه‌نگ و قه‌ندیل ده‌شنایه‌وه، حه‌مید ره‌شاش، ئاماده‌باش، بوۆ كوردایه‌تی و خه‌بات، به موو لانادات، به بیر و باوه‌ڕ و به‌ئه‌مه‌ك، له سه‌نگی محه‌ك، به‌وه‌فا به‌رامبه‌ر مام، بێ به‌رژه‌وه‌ند و مه‌رام، ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر مروۆڤ به‌وه‌فا بوایه هه‌رگیز ئاژه‌ڵ، نه‌ده‌كرا به هێمای وه‌فا و نه‌ده‌برا بوۆ سه‌ر لوتكه و كه‌ڵ، ئه‌و مروۆڤێكی به وه‌فا و ئه‌مه‌ك،مامی نه‌ده‌دا به موڵك و مه‌له‌ك، كه هه‌تاو هه‌ڵات سه‌یری مانگ ناكرێ، مانگ به‌رامبه‌ر ڕوۆژ خوۆی ڕاناگرێ، چ موۆمێك به موۆمێكی تر ناكوژێته‌وه، گوڵزاری جوان ده‌بێ به گوڵ و خونچه‌ی جوۆرا و جوۆر بڕازێته‌وه.
ده‌ڵێن دونیا كاروانسه‌رایه، گه‌ردوون ده‌سوڕێ هه‌تا هه‌تایه، ژیان شیرینه مه‌رگ تاڵه به خه‌م و ژانتره، هه‌رچوۆنێك بێت ژیان له مردن جوانتره، له ڕوۆژمێژووی 21/1/2022 كوۆشكی ته‌مه‌نی داڕما، مام حه‌مید به جه‌سته نه‌ما به‌ناوبانگ هه‌رما، به دڵسوۆزی و بێ لادان، تا ڕوۆژی گیان له ده‌ستدان، به شیعری (رازی) سه‌عاتچی رازكه‌وته گفتار، (بوۆ ته‌مه‌نم ناشیرینه ئاو له چاوما بێته خوار)، دڵ ژان ده‌كا ئوۆقره ناگرێ به داخ و زه‌خار، ئارام نه‌بێ كه مردی خوۆت ئارام ده‌گری، ده‌ته‌وێ بژی پیرنه‌بی كه‌چی هه‌ر ده‌مری، فرمێسكی به خوڕیش ئاگری خه‌فه‌ت ناكوژێته‌وه، تێنوویه‌تی دڵ به تنوۆكه ئاوێك دانامركێته‌وه، فرمێسك به‌هره‌یه ڕوۆح پاك ده‌كاته‌وه، باران فرمێسكی ئاسمانه زه‌وی جوان ده‌شواته‌وه، ئاونگ ئاووئه‌شگی گوڵ و گیا و گه‌ڵا و دره‌خته، خوۆی گه‌ش ده‌نوێنی ته‌ڕ و شلك له‌و وه‌خته، فرمێسكێك و چه‌پكێك گوڵی گه‌ش، بوۆ گیانی پاكژی مام حه‌مید ره‌شاش، پێشكه‌ش بێ پێشكه‌ش!
سه‌رچاوه‌كان:
1-چه‌پكێك له وته‌ی ناوداران- زانا كه‌مال مه‌جید
2-سامی عه‌وداڵ-كوۆكردنه‌وه و پێشه‌كی و ساغكردنه‌وه‌ی د. كه‌مال مه‌عروف
3-دیوانی راجی
4-دیوانی گوۆران(شیعری ده‌روێش عه‌بدوڵڵا)
5-شیعری رازی سه‌عاتچی
6-نوسراوێكی ( حه‌مید ڕه‌شاش)
وشه ناموۆیه‌كان:
كوۆڤان: شاهید
په‌ندێر: ئاموۆژگاریكه‌ر
ته‌ڤگه‌ر: هه‌میشه له جووله
راژوۆ : نوكته – وته‌ی خوۆش
زورهان: پیری په‌ككه‌وته
ژێهاتی: شیاو
به‌ركه‌تی: هه‌ڵكه‌وتوو
سێوه‌كه‌ی دڵ: مه‌به‌ست له مام جه‌لاله
زاگه:زێد و نیشتمان
ئاوه‌ز:عه‌قڵ، فام
بارته‌قا: به‌رامبه‌ر
ژیگه: جێی ژین
ساپیته: بن‌میچ
گوڵه روۆنی: گوڵێكی زه‌رده ده‌كرێ به توۆپه‌ڵ هه‌ڵده‌واسرێ له ژوور بوۆنی خوۆشی هه‌رده‌مینێ و لێی نابڕێ!
تێرگه: خوۆرجینی گه‌وره، جه‌واڵی دووتا