پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە بۆردومانی تورکیا بۆ سەر گەشتیارانی سڤیل

10:32 - 2022-07-20
کوردستان
576 جار خوێندراوەتەوە

‎پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانیان و شەهیدانی رووداوەكەی ئەمڕۆی سنووری ئیدارەی زاخۆ دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین.

‎بەزاندنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق و چەندبارەبوونەوەی تۆپباران و هێرشەكانی سوپای توركیا و بەئامانجگرتنی خەڵكی سڤیل و بێتاوان ئیدانە دەكەین. داوا لە حكومەتی عیراقی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان دەكەین رووبەڕووی ئەم پێشهاتە نەخوازراوانە ببنەوە كە ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیریی خەڵكەكەی رووبەڕووی مەترسی كردووەتەوە.
‎رووبەڕووبوونەوە و رێگریكردن لەم هێرشانە پەیوەستە بە هەڵوێستی نیشتمانی و یەكگرتوویی هەموولایەكەوە و دەبێت كۆدەنگی نیشتمانی بەرامبەر ئەم رووداوانە دروستبكرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
‎٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٢

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان