گرنگترین روداوە وەرزشییەكانی ئەمساڵ 2025

12:25 - 2025-01-07
وەرزش
50 جار خوێندراوەتەوە

ئەمساڵیش 2025 - وەك ساڵانی رابردوو، ساڵێك دەبێت چەندان بۆنە و پاڵەوانێتیی گرنگ لەسەرجەم وەرزشە جۆراو جۆرەكاندا بەڕێوە دەچن و عاشقانی وەرزش هەر لەئێستاوە چاوەڕوانی دەستپێكردنیانن، ئەمانەی خوارەوە دیارترین و گرنگترین ئەو بۆنە و پاڵەوانێتییانەن كە دەبێت ئەمساڵ رێكبخرێن:

مۆندیالی یانەكان
*لەنێوان رۆژانی 15/6 تا 13/7، لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا مۆندیالی یانەكان بە سیستم و فۆرمە نوێیەكەی بەڕێوەدەچێت.

یۆرۆی خانمان
*ساڵی پار یۆرۆی كوڕان لە ئەڵمانیا كراو ئیسپانیا جامەكەی بردەوە، ئەمساڵیش لە رۆژی 2 –ی تەمموزی ئایندەوە لە سویسرا، یۆرۆی خانمان بەڕێوەدەچێت، رۆژی 27/7 یش یاریی كۆتاییەكەی لە شاری بازل دەكرێت.

مۆندیالی لاوان
*لەنێوان رۆژانی 27/9 تا 19/10 مۆندیالی لاوان بۆ كوڕان لە چیلی بەڕێوەدەچێت، ئەم مۆندیالە، بۆ ئەو یاریزانانەیە كە تەمەنیان لە 20 ساڵ كەمترە، 24 – ەمین پاڵەوانێتیشە رێكدەخرێت.

مۆندیالی یارییەكانی ناو ئاو
*لەنێوان رۆژانی 11/7 تا 3/8 لە سەنگافورە مۆندیالی یارییەكانی ناو ئاو رێكدەخرێت. 

مۆندیالی یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان
*یەكێتیی نێودەوڵەتیی یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان، رۆژانی 13 تا 21/9 ی دیارییكرد بۆ رێكخستنی مۆندیالی ئایندەی یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان لە شاری تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن.

تێنسی سەرزەوی
رۆژی 12 - ی ئەم مانگە، بە گراند سلامی ئوسترالیا ئۆپن، پاڵەوانێتییە مەزنەكانی گراند سلام و ماستەرزەكانی كوڕان و كچان دەستپێدەكەن، بەدرێژایی ساڵیش سەرجەم ئەو مساتەرز و گراند سلام و خولە 250 خاڵی و 500 خاڵیانەش بۆ كوڕان و كچان بەڕێوەدەچن كە دواتر خشتەی تەواوی پاڵەوانێتییەكان رادەگەیەنرێت.

فۆرمۆلا وەن
رۆژی 16/3 لە ئوسترالیا یەكەمین قۆناغی پاڵەوانێتیی ئۆتۆمبێلی فۆرمۆلا وەن بەڕێوە دەچێت، ئەمە یەكەمین قۆناغ دەبێت لە كۆی 24 قۆناغی بڕیار لێدراو كە بكرێت و دوا قۆناغیش دەبێت 7/12 لە ئەبوزەبی بەڕێوەبچێت.

چامپیۆنس لیگ
رۆژی 31/5/2025 لە بۆدابست، یاریی کۆتایی چامپیۆنس لیگی ئەوروپا دەکرێت.

جامی نەتەوەكانی ئەفریقا
*35 – ەمین پاڵەوانێتیی تۆپی پێی وڵاتانی ئەفریقاش وا بڕیارە 21/12 لە مەغریب دەستپێبكات.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان