ساغكردنەوەی بەرهەمە خۆماڵییەكان

11:17 - 2022-07-21
ئابووری
498 جار خوێندراوەتەوە

ئا: لیا جاف

بەمەبەستی لە نزیكەوە گفتوگۆكردن لەگەڵ خاوەنكار و جووتیاران، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، كێڵگەی جووتیاران لە قەزای بەردەڕەش بەسەردەكاتەوە.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، بە یاوەری وەفدێكی وەزارەت، سەردانی كێڵگەی جووتیارانی بەردەڕەش و كارگەی بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی و خۆراكی كارگەی جووتیارانی لە پارێزگای دهۆك كرد.
لەو بەسەركردنەوەیەدا، وەزیری كشتوكاڵ پشتیوانیی خۆی بۆ بەرهەمهێنان و ساغكردنەوەی بەرهەمە خۆماڵییەكان دەربڕی و جووتیارانی دڵنیاكردەوە، لە چارەسەركردنی كێشەی داخستنی سنووری دەروازەكانی عیراق بە رووی بەرهەمی هاوردە لە دەرەوە، ئەوەش بە هەماهەنگی لە گەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان