گوناح و ئیمان

11:12 - 2025-01-08
کەلتور
88 جار خوێندراوەتەوە

ئەم كتێبە توێژینەوەیەكە لەبارەی گروپە ئیتنییەكانی كوردستان كە سمكۆ محەمەد نووسیویەتی و چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە بە تیراژی 500 دانە چاپ و بڵاویكردۆتەوە.
نووسەر پێی وایە  كۆمەڵگەی كوردی بەشی زۆری بە خوێنەری ئاسایی و رۆشنبیر و نووسەرەكانیشیەوە شارەزاییەكی تەواویان نییە لەسەر ئەو ئایین و ئایینزایانەی لە كوردستان هەن كە ئەمە بەشێكی بۆ نەبوونی كۆمەڵناسیی كورد دەگەڕێتەوە. 
كتێبەكە لە چەندین بابەتی وەك: ئێزیدی و ئێزدییاتی، باوەڕ و گومان، كاكەیی و یارسان، سابیئەی مەندائی، ئەرمەن لەنێوان نەتەوە و ئاییندا، هەققە و بزوتنەوەی هەققە، قەرەج وەكو كەلتوری سەرەتایی، فەرهەنگی زاراوە ئایینییەكان، پێكهاتووە.
باشیلا جەعفەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان