لە وتارێکدا هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاندووە، دەبێت لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵدا سەروەری عیراق بەدیبێت و هێزەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دووربخرێنەوە.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دەشڵێت، کاری دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکان بە بەردەوامی و بە هەموو جۆرەکانییەوە لەتەواوی عیراقدا کاران و سنوورەکانی پارێزراون و ئاسایشی عیراق جێگیرە، راشیگەیاندووە، پێویستە لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵ سەروەری عیراق بەتەواوی بەدیبهێندرێت، هێزەکانی تورکیاش لە هەرێمی کوردستان دوور بخرێنەوە.