بەڕێزان سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و کارمەندانی رۆژنامەی کوردستانی نوێ
بەبۆنەی ساڵڕۆژی دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی کوردستانی نوێوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان لەم ئەرکە پیرۆزەدا بۆ دەخوازم.
کوردستانی نوێ وەک یەکەمین رۆژنامەی رۆژانەی دوای راپەڕین، بۆ ساڵانێکی زۆر سەرچاوەیەکی گرنگ و سەرەکی زانیاری خەڵکی کوردستان لەسەر گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و فکرییەکانی ناوچەکە و جیهان بوو. لەپاڵ ئەوەشدا قوتابخانەیەکی گرنگی پێگەیاندنی رۆژنامەنووسان بوو.
هەربۆیە مافی خۆتانە شانازی بەو مێژووە پڕشنگدارەی رۆژنامەکەتانەوە بکەن، بەڵام لەوەش گرنگتر ئەوەیە بۆ پارێزگاریکردن لەو پێگە درەوشاوەیە، زیاتر خۆتان ماندووبکەن و بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی رۆژنامە بەناوبانگەکانی جیهان خۆتان لەگەڵ دۆخی نوێی رۆژنامەگەری بگونجێنن و بۆ ئەمەش هەمیشە هاوکار و پشتیوانتان دەبم.
متمانەی تەواومان بە توانا و دڵسۆزی و شارەزایی ئێوە هەیە و پێمانوایە دەتوانن لەڕێگەی داهێنان و خۆگونجاندنی زیاتر لەگەڵ دۆخی نوێی رۆژنامەگەرییەوە، خزمەتی زیاتری رۆژنامەگەریی کوردی بکەن و بە باشترین شێوە پارێزگاری لە پێگە و ناو و ناوبانگی کوردستانی نوێ بکەن.
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال