هاكان فیدان: هیچ ئیعتبارێك بۆ فەرەنسا دانانێین
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە ئەستەمبوڵ، كاردانەوەی توندی بەرامبەر فەرەنسا نیشاندا كاتێك وەڵامی پرسیارێكی سەبارەت بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموكراتیك لە باكووری سوریا دایەوە، كە لەلایەن یەپەگەوە ئیدارە دەكرێت و داوایان لە ئەمریكا و فەرەنسا كردووە هێزەكانیان لە سنووری توركیا بڵاوبكەنەوە. فیدان وتی: سیاسەتی هەندێك وڵاتی بچووك لە ئەوروپا بۆ ئەوەی قسەی خۆیان لە ژێر چەتری ئەمریكادا هەبێت هیچ ئیعتبارێكی نییە و ئێمە گرنگی بەو وڵاتانە نادەین (فەرەنسا) كە دەسەڵاتی ئەمریكا بەكاردەهێنن و لە پشتەوە خۆیان دەشارنەوە بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییەكانی خۆیان (لە سوریا)دا.