هەسەدە لە دیداری ئەردۆغان و شەرع دا
کەناڵی تەلەفزیۆنی فەرمی ئەڵمانیا کە لە رۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکی وەریگرتووە ئاشکرایکرد: لەمڕۆژانە ئەحمەد شەرع سەردانی دەرەوەی وڵات دەکات و یەکەم سەردانیشی بۆ ئەنقەرە دەبێت و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغاندا کۆدەبێتەوە، یەکێک لە بابەتە هەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆی نێوانیشیان چۆنیەتی مامەڵەکردنە لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات کە تورکیا بەنەیاری خۆی دەزانێت.