ماكرۆن: پاریس كورد لە سوریا بەجێناهێڵێت
ئیلهام ئەحمەد لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی خۆسەری دیموكراتیك، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی TV5Monde ی فەرەنسی، رایگەیاند: داوا لە فەرەنسییەكان دەكەین
سەرباز بنێرن بۆ سنوور بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی ناوچەی لەچەك داماڵراو، هاوكارمان بن بۆ پاراستنی ناوچەكە و دروستكردنی پەیوەندیی باش لەگەڵ توركیا، ئەوەش لەكاتێكدایە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا سەرەتای هەفتەی رابردوو رایگەیاند: پاریس كورد لە سووریا بە تەنیا جێناهێڵێت و لە كۆبوونەوەی نێوان بلینكن و هاوتا فەرەنسییەكەی ژان نۆئێل بارۆت، پرسی كوردی سوریا، باسی لێوەكراوە.