مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا تاران پیلانی بۆ كوشتنی دۆناڵد ترەمپ دانەناوە، وتیشی، ئەوان نە ئەو كارەیان كردووە نە لە داهاتووشدا بەرامبەر ترەمپ و هیچ كەسێكی دیكە دەیكەن.
مەسعود پزیشكیان داوا لە سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دەكات پێشەنگایەتی بۆ ئاشتی و ئارامی لە ناوچەكە و جیهانیش بكات هەروەها هێرشەكانی ئیسرائیلی لە ناوچەكە ئیدانە كرد و وتی، تاران ئاشتی و ئارامیی بۆ ناوچەكە و جیهان دەوێت و هەمیشە ئامادەی دانوستانی شەرفمەندانەیە بۆ چارەسەری كێشەكان.
لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێرانەوە پزیشكیان رایگەیاند، ئێران لە هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمدا نییە، ئەوەشی لە رابردوودا تاران كردوویەتی، بۆ مەبەستی ئاشتی بووە، وتیشی، ئێران ئامادەی دانوستانە لەگەڵ ئەمریكا، بەڵام ئەوە ئەمریكا بووە هەمیشە پێشێلی یاساكانی كردووە پابەندی بەڵینەكانی نەبووە.