حسێن عەزیز
ژیلوان عادل شكور بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی گەرمیان، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە ساڵی رابردوودا پاش وەرگرتنی بینای سەرۆكایەتیی شارەوانیی كفری و ئامادەكردنی دەرخستەی پێویست، پاشان نۆژەنكردنەوەی و دامەزراندنی 30 كەس لە پسپۆڕییە جیاوازەكان بۆ سەنتەرەكە، بەخۆشحاڵییەوە دەرگای سەنتەری ئۆتیزمی كفری بەڕووی دانیشتوانی شارەكەدا كرایەوە.
راشیگەیاند: لە كفری 22 مناڵ فۆرمیان پڕكردۆتەوە بۆ ئەوەی لە سەنتەرەكە راهێنان ببینن، بڕیاریشە تا ئەو پەڕی توانای سەنتەرەكە منداڵانی دەرەوەی شاریش وەربگیرێن بۆ ئەوەی زۆرترین كەس سوودمەندبن.