پیرۆزباییەكان بۆ PUKMEDIA

12:32 - 2025-01-22
کوردستان
354 جار خوێندراوەتەوە


بەڕێزان سەرنووسەر و رۆژنامەنووسانی PUKMEDIA

لە یادی بیست و دوو ساڵەی دامەزراندنی وێبسایتیPUKMEDIA دا گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستەدەكەین و هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.
لەماوەی ئەم چەند ساڵەی كاركردنیدا PUKMEDIA وەك ماڵپەڕی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێوەرەكانی پابەندبوونی بە ئیتیكی رۆژنامەوانی و راستگۆیی، گەیاندنی هەواڵ و زانیاریی رووداوەكانی كوردستان و عیراق و ناوچەكە بە چەندین زمان، واڵاكردنی پەنجەرەیەك لەسەر بیروڕای ئازاد، گەشەپێدان لەگەڵ داهێنانەكانی سەردەمدا، بنەماكانی بە سەنگینی مانەوەی PUKMEDIA لەناو فەوزای دیجیتاڵ میدیادا، دووپاتدەكاتەوە.
جارێكی تر پیرۆزبێت ساڵیادی PUKMEDIA 

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

 

بەڕێز كاك عەتا
سڵاو و پێزانین
پیرۆزە ساڵیادی (PUKMEDIA)ی بەنرخ...

هیوادارین یادی (22) ساڵەی، ببێتە هاندەر بۆ پەرەسەندن و گەشەكردنی ئیشوكارەكانتان لەپێناوی خزمەتكردنی زیاتری گەل و نیشتمان لە رێگای پەیامی راستەقینەی میدیایی یەكێتییەكەتان...
جارێكی تر پیرۆزە لە خۆتان و خێزانی (PUKMEDIA)ی نازدار...
هەر هەبن و بژین

عیماد ئەحمەد
لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری

 


بۆ یادی 22 ساڵەی PUKMEDIA
بەڕێزان، بەڕێوەبەر و كارمەند و رۆژنامەنووسانی PUKMEDIAی ئازیز

لە دڵەوە پیرۆزبایی داگیرساندنی مۆمی 22 ساڵەی تەمەنی ئەم میدیا سەنگینەتان لێدەكەم كە دەمێكە بە هەوڵی خەمخۆرانەی ئێوە و پێش ئێوەیش بووەتە دەزگایەكی راگەیاندن و تۆڕێكی فراوانی میدیایی.
ئێوە؛ كە ئێستا بە هەردوو شێوەزاری (سۆرانی و كرمانجی)ی زمانی دایك و بە زمانەكانی عەرەبی و ئینگلیزی، هەروەها لە سەكۆ جیاجیاكانی سۆشیال-میدیاوە، پەیامەكانتان پەخش و بڵاودەكەنەوە، بوونەتە جێی متمانەی وەرگران و هاووڵاتیان، ئەمەیش نیشانەی سەنگ و قورسایی دەزگاكەتان و لێوەشاوەیی خۆتان و ئەو دەستە سەوزانەیە كە لەپشتتانە، بۆیە چاوەڕێی زیاترتان لێدەكرێت و دەبێت وەك چۆن سەركەوتووانە لە كاروانی میدیای كوردی دا ئەستێرەیەكی درەوشاوەن؛ هەروا بمێننەوە و درەوشاوەتریش بن، بەتایبەت لەم سەردەمی تەكنەلۆژیای زانیارییەدا كە بروسكەئاسا دەگاتە هەموو لایەك.
لەم رۆژەدا جوانترین پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوادارم هەمیشە سەركەوتوو بن.
گەلاوێژ

بابەتە پەیوەندیدارەکان