دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەگەر ڤلادمیر پوتین سەرۆكی روسیا ئامادەنەبێت بە وەستاندنی جەنگ لە دژی ئۆكرانیا، ئەوا سزای زیاتر بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنێت.
ترەمپ دەشڵێت، پێویستە روسیا و ئۆكرانیا رێككەوتن بكەن بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ ، ئەگەر ئەوە نەكرێت پوتین روسیا وێران دەكات، هاوكات ترەمپ ئاشكرایكرد، زیلینسكی ئامادەی خۆی بۆ رێككەوتن ڕاگەیاندووە.