سەرۆک کۆماری عیراق لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراین کۆبووەوە

09:36 - 2025-01-22
عیراق
39 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کارەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لە کۆنگرەی داڤۆس لەگەڵ ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین کۆبوەوە.

لە کۆبونەوەکەدا ژمارەیەک پرسی گرنگ لەسەر گۆڕەپانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی تاوتوێکران و تێیدا سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر هەڵوێستی عیراق کردەوە کە داوای رێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان و پێویستی چارەسەرکردن و یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان بە ڕێگای ئاشتیانە دەکات و ئاماژەی بە بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد و روونیکردەوە کە لە ململانێ چەکدارییەکاندا هیچ براوەیەک نییە .

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشدا، کە عیراق لەلایەنەکانی ململانێکە وەک یەک دوورە و جەختی له ئامادەیی عیراق کردەوه بۆ کارکردن بۆ نزیککردنەوەی بیروبۆچوونەکانی هەردوولا.

لە بەرانبەردا سەرۆکی ئۆکراین سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد بۆ هەڵوێستی بێلایەنی عیراق سەبارەت بە ململانێی ئۆکراین و روسیا و جەختی لەسەر خواستی ئۆکراین کردەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان، بەتایبەتی لە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی پێویستی عیراق لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئۆکراین بە تایبەتی گەنم و دانەوێڵەی جۆ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان