شەربەتی سەوزە

11:48 - 2022-07-24
ژینگە
1080 جار خوێندراوەتەوە

 ئەمڕۆ بەهۆی بڵاوبوونەوەی هۆشیاری لەهەموو کاتێکدا زیاتر خەڵک درک بەوە دەکات کە سیستمی خواردن چەندە کاریگەریی لەسەر تەندروستی هەیە و جۆرەکانی سەوزەوات چەند گرنگن بۆ مرۆڤ.
توێژینەوەیەک دەریخستووە ئەوانەی لەگەڵ ژەمەکاندا سەوزە و میوە دەخۆن لە بەرامبەر ئەوانەی کە نایخۆن مردن تیایاندا بەڕێژەی 31٪ کەمترە، خۆ ئەگەر ئەو سەوزانە بە تێکەڵی بکەیت بە شەربەت و رۆژانە بیخۆیتەوە کاریگەرییەکی باشتری هەیە.
لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە چەند جۆرێکی سەوزەی وەک کەرەوز، شویت، تەماتە، خەیار و سپێناخ بەیەکەوە لە مەکینە بدەیت و رۆژانە دوو بۆ سێ کوپ بخۆیتەوە بۆ تەندروستی و هەرسکردنی خواردنەکانی تر و وەرگرتنی ڤیتامینەکان زۆر باشە، بەڵام نابێت میوە شیرینەکانی وەک کاڵەک و شوتی و ترێ یان گێزەر و پەتاتەی تێکەڵ بکرێت لەبەرئەوەی رێژەی شەکر لە جەستەدا بەرز دەکەنەوە.
شارەزایانی خۆراک دەڵێن: ئەو سەوزانە پرۆتین و ژمارەیەک ڤیتامینی پێویستیان تێدایە و لە نەخۆشیەکان دەمانپارێزن، هەروەها باشترین گیراوەی شەربەتیش قەڕنابێت و ئەڤۆکادۆ و شلیکە کە ئەرکیان لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکانە، هەروەها شەربەتی چەوەندەر باشترین دەرمانە بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن و بەهۆی زۆری  ڤیتامین C تیایدا بۆ کەمکردن و لەناوبردنی هەوکردن زۆرباشە.

سەرچاوە: سایتی Fur Sie

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان