بەڕێوەبەرى پەروەردەى رۆژهەڵاتى سلێمانى دەڵێت، خانەنشینکردنى بەکۆمەڵى مامۆستایان کارەسات دروستدەکات، دەشڵێت، بەتەنیا لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، 738 مامۆستا پێکەوە خانەنشیندەکرێن.
تریفە محەمەد، بەڕێوەبەرى پەروەردەى رۆژهەڵاتی سلێمانی راشیگەیاند، بەهۆى بڕیارى خانەنشینکردنى لەدایکبووانى سێ ساڵ پێکەوە، بۆشاییەکى گەورەى میلاکات لەناو ناوەندەکانى خوێندن دروستدەبێت.
دەشڵێت، خانەنشینبوونى 738 مامۆستا پێکەوە لە ناوەڕاستى وەرزى خوێندن چۆن پڕ دەکرێتەوە، هەر مامۆستایەک پسپۆڕیى لە بابەتێک هەیە و وەک فەرمانبەر نییە بتوانرێت فەرمانبەرێک کارى هاوپیشەکەی رایی بکات.