سەعاتەکەی هیتلەر چەند دەکات؟

11:50 - 2022-07-24
ژینگە
669 جار خوێندراوەتەوە

دامەزراوەی مەزادە مێژوییەکانی ئەلێکساندەر ئاشکرایکرد، سەعاتێکی دەستیی ئەدۆلف هیتلەر یان لایە و نیازیان وایە بەم زوانە لە مەزادێکی ئاشکرادا بیفرۆشن.
بەپێی بڵاوکراوەی دامەزراوەکە لەساڵی 1945 کاتێک سەربازە فەرەنسییەکان چوونەتە خاکی ئەڵمانیا و ماڵەکەی هیتلەر لە هەرێمی باڤاریا لەدوای گەڕان و پشکنین بە ژورەکەیدا سەربازێک ئەو سەعاتەی دۆزیوەتەوە و دوایی بە خزمێکی خۆی فرۆشتووەتەوە دوایی پشتاوپشت لای ئەو بنەماڵەیە ماوەتەوە و ئەوانیش بە ئەمریکیەکانیان فرۆشتووە.
چاوەڕوان دەکرێت نرخی ئەو سەعاتە بگاتە 4 ملیۆن دۆلار لەبەرئەوەی ئەو گەل و میللەتانەی کە کەوتونەتە ژێر دەستی هیتلەر و لەژێر حوکمی سوپای نازیەتدا چەوسێندراونەتەوە دەیانەوێت لەڕێی کڕینەوەی کەلوپەلە تایبەتی و شمەکەکانیەوە سەربردەی کارەساتەکان بۆ مێژوو تۆمار بکەن.

سەرچاوە: The Times

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان