بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری دکتۆر موکەڕەم تاڵەبانی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سیاسەتمەدار و کەسایەتی دیارو ناسراو، دکتۆر موکەڕەم تاڵەبانی-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی دکتۆر موکەڕەم تاڵەبانی پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی هاوڕێ و کەسوکارو خانەوادەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی