سەرۆكی روسیا وەڵامی سەرۆكی ئەمریكای دایەوە و رایگەیاند، ئامادەیە بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ لەگەڵ ترەمپ، لەبارەی دانوستان و راگرتنی شەڕ لە ئۆكراین.
ڤلادمێر پوتن سەرۆكی روسیا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزۆنیدا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كەسێكی زیرەك و بەكردارە، ئەگەر ساڵی 2022 ئەو سەرۆكی ئەمریكا بووایە، شەڕی ئۆكراین رووی نەدەدا.
ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەیە بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ و دانووستان لەگەڵ ترەمپ، دەربارەی شەڕی ئۆكراین.
لەبارەی دوایین وتاری ترەمپیش كە باسی لە دابەزاندنی نرخی نەوت بۆ راگرتنی شەڕی ئۆكراین كردبوو، پوتن وتی، دابەزاندنی نرخی نەوت بۆ راگرتنی شەڕی ئۆكراین، كاریگەری نەرێنی لەسەر مۆسكۆ و واشنتۆن دەبێت، ترەمپ كەسێكی زیرەكە و ئەو كارە ناكات.