رێکخراوی فریاگوزاریی و کار بۆ ئاوارە و پەنابەرانی فەڵەستین (ئۆنروا)ى سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لە جەنگى نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەى حەماسدا، زیاتر لە 14 هەزار و 500 منداڵ کوژراون.
ئۆنروا ئامارێکى لەبارەى داڕمانى کەرتى پەروەردە لە غەززە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەهۆى شەڕەکەوە نزیکەی 660 هەزار منداڵ لە خوێندن بێبەشبوون و 88%ی قوتابخانەکانیش زیانیان بەرکەوتووە.