گەنجێكی عیراقی داهێنان دەكات

10:56 - 2025-01-28
عیراق
147 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی (زەمان)ی عیراقی لە دواین ژمارەیدا هەواڵی گەنجێكی عیراقی بڵاوكردەوە لەسەر داهێنانی ئامێرێك بۆ دەستنیشانكردنی شێرپەنجەی مەمك.
رۆژنامەكە بڵاویكردۆتەوە، (بەرا‌و فەهمی قەزاز) گەنجێكی عیراقییە لە زانكۆی تەكنیكی باكوور، ئامێرێكی داهێناوە كە دەتوانێت لە ماوەی پێنج سانییەدا جۆری شێرپەنجەی مەمك بە %99 دەستنیشان بكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەش كە لە زاری قەزاز-ەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەم گەنجە عیراقییە هەر لە ساڵانی نۆیەمی تەمەنییەوە بەدوای بەرنامەسازیدا گەڕاوە و توانیویەتی پلەی سێیەم لەسەر ئاستی جیهان بۆ داهێنەرەكانی دۆزینەوەی شێرپەنجە بە دەستبهێنێت كە دواجار ئەم داهێنانە بازدانێكە لەكەرتی پزیشكیدا و بۆ عیراق جێگەی شانازییە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان