سەرۆك وەزیرانی میسر سەردانی بەغدا دەكات

12:38 - 2025-01-28
عیراق
152 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ سەرۆك وەزیرانی میسر سەردانی بەغدا دەكات و ژمارەیەك یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵات ئیمزا دەكرێت .

رۆژنامەی سەباحی عیراقی ئاشكرایكرد، رۆژی چوارشەممە "مستەفا مەدبولی" سەرۆك وەزیرانی میسر  لە بەغدا لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە پێشوازی لێدەكرێت.

لەو سەردانەدا چاوەروان دەكرێت 11 یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان عیراق و میسر ئیمزا بكرێت لە بوارەكانی پەروەردە و تەندروستی و كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و گواستنەوەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان