شایانی ئەوە نین

01:16 - 2025-01-28
وەرزش
37 جار خوێندراوەتەوە

ناتالیای هاوسەری رافینیا: ئێمە تووشی سوکایەتی و رەگەزپەرستی بووینەتەوە

هه‌وراز كاوه‌

رافینیا -ی ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانه‌ی بارسیلۆنا،‌ له‌ یارییه‌كه‌ی نێوان بارسیلۆنا‌ و  به‌نفیكادا، له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، له‌لایه‌ن هانده‌رانی تیپی به‌رامبه‌رەوە تووشی سوكایه‌تی و جنێودانی زۆر بووه‌وه‌.
 لەم یارییەدا بارسیلۆنا لەدەرەوەی یاریگای خۆی 5-4، لە بەنفیکای بردەوە، ئه‌وەش پاش ئه‌وه‌ی له‌ تایمی دووه‌مدا ریمۆنتادایان دژی تیپی خاوه‌ن ماڵكرد، هه‌روه‌ها له‌دوا ساته‌كانی یارییەکەدا، رافینیا گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد و تیپەکەی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنس لیگ مسۆگه‌ر كرد.
پاش یارییه‌كه،‌ ناتالیا رۆدریگێز -ی هاوسەری، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام و لە سۆشیال میدیادا، هەندێک له‌و جوێن و هه‌ڕە‌شانه‌ی بڵاوكردۆتە‌وه‌، كه‌ رووبه‌ڕوویان بۆتە‌وه‌، هه‌روه‌ها داوای کرد به‌شێك له‌و کەسانە،‌ ده‌ست له‌و رە‌فتاره‌ ناشرینانه‌ هه‌ڵبگرن.
لەم بارەیەوە ناتالیا ده‌نوسێت: بڕیارمدا هه‌موو ئه‌و قسە ناشیرینانە‌ بڵاوبکەمەوە، بۆ ئەوەی بزانن چه‌نده‌ ئازاربەخشن، ئێمە تووشی سووکایەتی و هێرشی ڕەگەزپەرستی بەردەوام دەبینه‌وه‌، به‌ تایبه‌تی من و هاوسەر و کوڕەکەم، كه‌ به‌رده‌وام به‌ سۆزانی و ژنی مەیموونێکی فێڵباز بانگم ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوی بێزاری كردووم، بۆیه‌ ده‌مه‌وێت بزانن ئێمه‌ش چه‌نده‌ دڵ پڕ له ئازارین.
رافینیا لەم وەرزەدا لەگەڵ یانه‌ی بلوگرانا ده‌د‌رەوشێته‌وه‌ و ئاستێکی باش دەنوێنێت، لە یارییەکەی بەنفیکا و بارسادا، دوو گۆڵی کرد، لە یاریی ڤالانسیا -شدا لە لایگا، گۆڵێکی کرد، ئێستاش دوای لیڤاندۆڤسکی کە 17 گۆڵی بۆ بارسا کردووە، دووەم گۆڵکەری بارسایە و سێیەم گۆڵکەری لالیگاشە بە 12 گۆڵ، مباپێ -ش لە ریاڵ مەدرید بە 15 گۆڵ دووەم گۆڵکەری لالیگایە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان