ئاژانسی هەواڵی عیراقی (واع) بڵاویكردەوە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاندووە: حكومەتی عیراق پرۆژەیاسایەكی پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كردووە تایبەت بە رادەستكردنی نەوتی هەرێم و پێدانی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت وەك پێشەكی.
وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەم پرۆژەیاسایە بەردەوام دەبێت تا دووبارە دیراسەكردنەوەی تێچووی راستەقینەی غاز لە كێڵگەكانی هەرێمدا، لەبەرامبەریشدا هەرێم رۆژانە بڕی 250 بۆ 300 هەزار بەرمیل نەوت رادەست دەكات لەپێناوی ناردنەدەرەوەی لە رێگەی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراقەوە.
ئەم پرۆژەیاسایە هەنگاوێكە بە ئاراستەی پتەوكردنی پەیوەندیی نێوان هەرێم و ناوەند و یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییە نەوتییە بەردەوامەكانی نێوانیان، ئەوەش ئامانجی دەستەبەركردنی رێكوپێكی سەرچاوە نەوتییەكانی هەرێمە كە بەشدارە لە سەقامگیریی داهاتە نیشتمانییەكاندا.