ئارۆ سامان
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دیالە، جەختدەكاتەوە كە لە هەوڵدان بۆ زیادكردنی توانای پزیشكی و بۆ ئەو مەبەستەش بەرنامەیەكی باشیان داناوە.
لەوبارەیەوە، دكتۆر حەیدەر مەگدەمی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دیالە بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەرنامەكەیان بۆ تەواوی قەزا و ناحیە و گوندەكانیشە، بۆ ئەوەی باشترین پێداویستی تەندروستی و پزیشكی لە توانای مرۆیی و دەرمان و ئامێری پێشكەوتوو، دابین بكەن، وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە سەردانی خانەقین، سەعدیە، جەلەولا، مەنەلی و تەواوی ناوچەكانی تر دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد كە ئاگادارن بەشێك لە بینای نەخۆشخانەكان و بنكە تەندروستییەكان كۆنن، لە هەوڵدان لە بودجەی ئەمساڵ بەشێك لە كێشەكانیان چارەسەربكەن.