سەرۆك كۆمار: بڕیاری ئاگربەست لە غەززە سەرەتایەكە بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی

12:33 - 2025-01-30
عیراق
144 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا، پێشوازی لە جەنەراڵ جبریل رەجوب ئەمینداری گشتیی كۆمیتەی ناوەندی بزووتنەوەی فەتح، كرد.
لە دیدارێكدا، سەرۆك كۆمار هەڵوێستی نەگۆڕی عیراقی سەبارەت بە پرسی فەلەستین و مافی چارەنووس و راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ لەسەر خاكی نیشتمانی خۆی، دووپاتكردەوە، ئاماژەشی بە گرنگی بڕیاری ئاگربەست لە غەززە وەك سەرەتایەك بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەكەدا، كرد.
لای خۆیەوە، جەنەراڵ رەجوب، سوپاسی هەڵوێستەكانی سەرۆك كۆماری كرد بۆ پشتیوانیی بەردەوام و نەگۆڕی لە دۆزی فەلەستیندا و جەختی لەسەر قووڵیی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان