مەڵبەندی سلێمانی، رێوڕەسمێك بۆ یادی شەهیدی سەركردە كاك ئارام رێكدەخات

12:35 - 2025-01-30
کوردستان
95 جار خوێندراوەتەوە

زیاد شەهید جەبار ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگەیاند: لە یادی شەهیدی سەركردە كاك ئارام-دا، مەڵبەندی سلێمانی لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا تاجەگوڵینەی رێز و وەفا لەسەر مەزاری شەهیدی سەركردە كاك ئارام، دادەنێت، رێوڕەسمەكە سبەینێ هەینی 31/1/2025، سەعات 10ی سەرلەبەیانی، بەڕێوەدەچێت.
راشیگەیاند: سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی هەمان رۆژ لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا، یادی شەهیدانی گوندی خاوێ دەكرێتەوە و پەردە لەسەر دیواربەندی شەهیدان لادەدرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان