ل: ئابووری
كەناڵەكانی راگەیاندن بڵاویانكردەوە، عیراق بڕیاریداوە دینار چاپ بكاتەوە و لە چاپە نوێیەكەشدا چەند هێمایەكی نوێ بەكار دەهێنێت بۆ رێگرتن لە تەزویركردنی دینار و هێمایەكی بەرجەستەشی تێدا بەكار دەهێنێت بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی كێشەی بینینیان هەیە بە ئاسانی جیای بكەنەوە.
پسپۆڕانی ئابووریش دەڵێن: چاپكردنەوەی دینار، هەنگاوێكی رۆتینی و ئاساییە و هەموو وڵاتێك ناوبەناو ئەو كارە دەكات، بەڵام ئەوەی كە گرنگە زیادكردنی ئەو هێما نوێیانەیە.
سۆمەرییە نیوز