رۆژی سێشەممەی رابردوو 28/1، یارییەكانی هەفتەی 17 لە خولی تۆپی پێی ئەستێرەكانی عیراق دەستیپێكردوو یارییەكانی ئەم هەفتەیە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوون.
لەم هەفتە نوێیەی یارییەكاندا، نەورۆز لە نێو یاریگا و هاندرانی خۆیدا 1-1 لەگەڵ ئەلقاسم یەكسانبوو، ئەم یەكسانبوونەش بۆ پلەی 15 یەمینی ریزبەندیی دایبەزاند، لە یاریی هەفتەی 18 یەمیشدا، دەچێتە بەسەرە و لەگەڵ یانەی مینا یاریی دەكات، بەپێچەوانەوە هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، 2-0 لە نەفتی بردۆتەوە، دهۆكیش لە یاریگای خۆیدا 3-1 لە كەرمەی بردەوە، زاخۆش بە هەمان شێوە لە یاریگای خۆیدا 1-0 لە نەجەفی بردەوە.
سەبارەت بە تیپەكانی لووتكەی ریزبەندییش، زەورا -ی یەكەم لە یاریگای خۆیدا 1-0 لە نەوتی مەیسانی بردەوە، شورتەی دووەمیش لە دێربیی بەغدا دا، 2-1 لە قووە جەوی بردۆتەوە و ئێستا دووەمی ریزبەندییە.
سبەی دووشەممە یارییەكانی هەفتەی 18 –ە یەمیش دەستپێدەكەن و یارییەكانیش بەمشێوەیە دەكرێن:
دووشەممە 3/2/2025
*شورتە × نەوتی بەسرە.
*دیالە × نەوتی مەیسان.
*نەفت × كارەبا.
*كەرمە × حدود.
*قاسم × زەورا.
سێشەممە 4/2/2025
*مینا × نەورۆز.
*هەولێر × قووەجەوی.
*حدود × زاخۆ.
*تەڵەبە × دهۆك.
*نەجەف × كەرخ.