د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا پێشوازی لە د.جمیلە عەلەمئەلهودا هاوسەری ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی كۆچكردووی ئێران و وەفدی هاوڕێی، كرد و ستایشی رۆڵی كۆچكردوو ئیبراهیم رەئیسی كرد لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا.
سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەكەش، سەرۆك كۆمار، هەڵوێستی عیراقی لە پشتیوانی دۆزی فەلەستین دووپاتكردەوە.
لای خۆیەوە، خاتوو عەلەمئەلهودا، تەئكیدیكردەوە كە پەیوەندییە كەلتوری و كۆمەڵایەتی و مێژوویی و ئاینییەكانی نێوان گەلانی هەردوو وڵات، لە پەرەسەندندان.