وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووباری فوراتی بە رێژەیەكی بەرچاو راگەیاند و دەشڵێت، لەگەڵ توركیا و سوریا رێككەوتنێكیان هەیە بۆ بەردانەوەی 500 مەتر سێجا ئاو لە چركەیەكدا.
خالد شمال وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق رایگەیاند، پرۆتۆكۆڵ لە نێوان عیراق و سوریادا هەیە، بۆ دابەشكردنی ئاوی رووباری فورات بەسەر هەردوو وڵاتدا و رێكەوتووین لەگەڵیان بۆ بەردانەوەی 500 مەتر سێجا ئاو بۆ ناو خاكی عیراق.
خالد شمال راشیگەیاند، ئاستی ئاوی روباری فورات بە رێژەیەكی بەرچاو بەزربووەتەوە و لە هەر چركەیەكدا زیاتر لە 400 مەتر سێجا ئاوی تێدەچێت، ئاشكراشیكرد، ئاو لە بەنداوەكانی حەدیسە و عەمود گل دەداتەوە بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاستی عیراق