ئەمریكا هێزەكانی لە سوریا دەكشێنێتەوە

02:31 - 2025-02-03
جیهان
36 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەكان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ئیسرائیلی ئاگاداركردووەتەوە لەوەی كە بەنیازە هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا بكشێنێتەوە. ئەمەش نیگەرانیی ئیسرائیلی لێكەوتووەتەوە.
بەپێی هەواڵێکی تەلەفزیۆنی (کان) ی دەوڵەتی ئیسرائیل، چەند بەرپرسێکی باڵای كۆشكی سپی كە ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە، پەیامێكیان سەبارەت بە دۆخی سەربازەکانی ئەمریكا لە سوریا گەیاندووەتە تەلئەبیب.
لە راپۆرتەكەدا بانگەشەی ئەوە كراوە كە پەیامی ترەمپ كە بە نیازە هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا بكشێنێتەوە، بە ئیسرائیل راگەیەندراوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی (كان)، بەرپرسانی باڵای كۆشكی سپی ئەو پەیامەیان بە هاوتا ئیسرائیلییەكانیان گەیاندووە كە گوایە ترەمپ بەنیازە چەندین سەربازی ئەمریكایی لە سوریا بكشێنێتەوە.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا نیگەرانییەكی زۆر لە تەلئەبیب دروست دەكات و ئاماژەی بەوەشكردووە، (پێشبینی دەكرێت ئەم هەنگاوە كاریگەریی لەسەر كوردەكانی سوریاش هەبێت).

«ئەوەش لە کاتێکدایە خودی ترەمپ هەوڵێکی لەوجۆرەی بە ئاشکرا رەتکردەوە و گومانی خستە سەر سەرچاوەی هەواڵەکە».

بابەتە پەیوەندیدارەکان