لە میدیای تورکییەوە

عومەر ئۆجەلان: توركیا دۆزەخ بە خۆیەوە دەبینێت

12:31 - 2025-02-04
جیهان
64 جار خوێندراوەتەوە

لە كاتێكدا باس لەوە دەكرێت ئۆجەلان لە 15ی شوباتدا بانگەوازی دانانی چەك دەكات، لێدوانێكی سەرنجڕاكێش لە لایەن عومەر ئۆجەلان-ی خوشكەزای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ئەندامی دەم پارتی بڵاوبوەوە و دەڵێت «ئەگەر چارەسەریی نەبێت، توركیا دۆزەخ بە خۆیەوە دەبینێت».
عومەر ئۆجەلان، لە زاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان-ەوە رایگەیاند: ئەگەر ئەم بابەتە چارەسەر بكرێت، دەرگای ژیان بەڕووی هەموو لایەكدا دەكرێتەوە، بەڵام ئەگەر ئەم پرسە چارەسەر نەكرێت، توركیا دەكشێتەوە بۆ ئەنادۆڵ و دەكەوێتەناو دۆزەخەوە. وتیشی: كورد ئەوانەن كە دەتوانن سیستمێكی نوێ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دابمەزرێنن و هاوشانی خۆیان گەلانی دیكەی ناوچەكەش لەخۆبگرن.
عومەر ئۆجەلان وردەكارییەكانی ئەو دیدارەی گێڕایەوە كە لە 23ی ئۆكتۆبەر لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەیبوو، تەئكیدیكردەوە كە ئۆجەلان وتویەتی «ئەگەر پرسی كورد و پرسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر بكرێت، ئایندەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گەشاوە دەبێت، بەڵام ئەگەر پرسی كورد خۆرهەڵاتی ناوەڕاست یەكلایی نەكرێتەوە، ئەوا «پەنجا غەززە» دەبێت و «توركیاش دەگرێتەوە».

 



بابەتە پەیوەندیدارەکان