دوێنێ لە هۆڵی تەوار لە سلێمانی، لە رێوڕەسمێكی شایستەدا هونەرمەندی میللی مەحمود محەمەد خەڵاتكرا.
لە رێوڕەسمەكەدا، كە ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حزبی و حكومی و هونەرمەندان ئامادەبوون، بەشی پەیوەندییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی بە نوێنەرایەتیی عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، چەپكەگوڵی پیرۆزبایی پێشكەشی هونەرمەندی میللیی كورد مەحمود محەمەد كرد و پاڵپشتی و پشتیوانی و هاوكاریی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی بۆ دووپاتكرایەوە.