چەند رێنماییەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە بۆ بەکارهێنەرانی کارتە بانکییەکان لە کاتی گەشتەکانیان لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان:
١- گەشتیار جگە لە کارتی بانکی خۆی نابێت هەڵگری هیچ کارتێکی تربێت، بەپێچەوانەوە تۆمەتبارە بەیاسای سپیکردنەوەی دراو و پارەدارکردنی تیرۆر ژمارە (٣٩ی ساڵی ٢٠١٥).
٢- ئەگەر گەشتیار هەڵگری چەند کارتێکی بانکی بوو کە بەناوی خۆییەوە نەبوو، گەشتیار و خاوەنی کارتەکان بەرپرسیارن بەرامبەر بەیاسا و کارتە بانکییەکان دەستی بەسەردا دەگیرێت و بلۆک دەکرێن.
٣-کڕینەوە یان بەکرێدانی کارتە بانکییەکان کارێکی نایاساییە، بەپێچەوانەوە مامەڵەکار و خاوەنی کارتەکە ڕووبەووی یاسا دەکرێنەوە.
٤- داواکارین لە هاووڵاتیان پارێزگاری لە بەڵگەنامە کەسییەکانیان بکەن، ڕێگە نەدەن بەکار بهێنرێت بۆ ئەم مەبەستە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم
٢٠٢٥/٢/٤