تەندروستی هەولێر: لە ساڵی 2024 دا هەزارو 100 کەس تووشی شێرپەنجە بوون

04:49 - 2025-02-04
کوردستان
528 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی هەولێر، لە رۆژی جیهانی شێرپەنجەدا رایگەیاند، ، لە ساڵی 2024 دا  لە نەخۆشخانەی نانەکەلی هەزار و 800 فایل بۆ نەخۆشەکان کراونەتەوە و لەو ژمارەیە  هەزار و 100 کەسیان نەخۆشیی شێرپەنجەیان هەبووە و کەمتر لە 900 کەسیان خەڵکی شاری هەولێر بوون، ئەوانی دیکەشيان خەڵکی دەرەوەی پارێزگاکە بوون.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هەردی جەواد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی ئەوەی خستەڕوو، ساڵی 2024، بەراورد بە ساڵی 2023، ژمارەی توشبووان بە شێرپەنجە لە پارێزگای هەولێر کەمبووەتەوە.

باسی لەوەشکرد، لەساڵی 2024 دا بە پلەی یەکەم نەخۆشەکانی شێرپەنجەی مەمک زۆرترین حاڵەتی تۆمارکراو بوون، واتا یەک لەسەر چواری نەخۆشەکانی شێرپەنجە ئەوان بوون، دواتر شێرپەنجەی قۆڵۆن، سییەکان، پێست و پڕۆستات دێت.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی رابردوو 750 هەزار پشکنینی تاقیگەیی کراوە، سێ هەزار پشکنینی مۆخی ئێسک بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی خوێن و سەدان پشکنینی دیکە لە نەخۆشخانەکەیان ئەنجامدراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان