د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی بەغدا پێشوازی كرد لە مارك روتە ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ و وەفدێكی یاوەری كرد و تاوتوێی دۆسیە هاوبەشەكانی نێوان عیراق و هاوپەیمانێتیەكەیان كرد.
لەمیانەی دیدارەکەدا کەیسە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ناتۆ تاوتوێ کران و سەرۆک کۆماریش جەختی لەفراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری دوو قۆڵی لە بوارەکانی پێشکەشکردنی راوێژ و بەشداریکردن لەبنیاتنانەوە و پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی هێزە ئەمنییەکانی عیراق کردەوە.
هاوکات ئاماژەی بەپەرەپێدانی دەزگا ئەمنییەکان بەسەرجەم پێکهاتەکانی و گەشەکردنی تواناکانیان لەبواری مەشق و ئامادەکاریدا کرد و دوپاتیشی لەوە کردەوە کەعیراق دۆخە سەختەکانی جەنگی تیرۆری تێپەڕاند وهێزە ئەمنییەکانی عێراق توانیویانە چەتەکانی داعش و پاشماوەکانیان لەناوببەن، ئێستاش ئامادەیی و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییە جیاوازەکانیان هەیە.