ئەنجومەنی باڵای دادوەری بریارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە راگرتنی جێبەجێكردنی سێ یاسا رەتدەكاتەوە .

06:21 - 2025-02-05
عیراق
38 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكەدا تاوتوێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كراوە سەبارەت بە راگرتنی جێبەجێكردنی یاساكانی "گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان و باری كەسێتی و لێبوردنی گشتی"، ئەنجومەنەكە رایگەیاندووە دەبێت هەر تانەیەك كە لە یاسایەك دەدرێـت، دوای بڵاوكردنەوەی یاساكە بێت لە رۆژنامەی رەسمی دەوڵەت، بەڵام ئەو سێ یاسا لە رۆژنامەی رەسمی بڵاونەكراونەتەوە و دادگای فیدراڵی رایگرتوون.
ئەنجومەنەكە راشیگەیاندووە، بەپێی ماددەی 129 لە دەستوری عیراقی، نابێت هیچ یاسایەك كە بەڵگە لەسەر نادەستوری بوونی نەبێت رابگیرێت.
هەربۆیە ئەنجومەنی دادوەری جەخت دەكاتەوە لەوەی، دەبێـت دادگای فیدراڵی پابەند بێت بە جێبەجێكردنی ئەو یاسایانەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان