ئا: كوردەوان محەمەد سەعید
سیاسه‌تی پاڵپشتیكردنی نرخ واته حكومه‌ت به‌شێك له تێچووی پرۆسه ئابوورییه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی، به دوو هۆكار: یه‌كه‌میان بۆ به‌هێزكردنی توانای ركابه‌ریی خۆی و دووه‌میش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌كه
هه‌رچه‌نده عیراق له ساڵی 2003وه سیستمی ئابوورییه‌كه‌ی گۆڕیوه بۆ بازاڕی ئازاد، به‌ڵام تا ئێستاش له دابینكردنی سووته‌مه‌نیدا بۆ به‌كاربردنی ناوخۆ، حكومه‌ت به نرخی پاڵپشتكراو سووته‌مه‌نی ده‌خاته بازاڕه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ بازاڕی ئازاد‌دا یه‌ك ناگرێته‌وه، به‌ڵام هۆكار و بیانووی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و پرۆسه‌كه‌ش لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی هه‌یه.
حامید عه‌بدولحسێن ئه‌لجبوری توێژه‌ر له سه‌نته‌ری فورات بۆ گه‌شه‌پێدان و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی له وتارێكدا كه سایتی پرۆجێكت سه‌ندیكه‌یت بڵاوی كردۆته‌وه، باس له سیاسه‌تی پاڵپشیتكردن و هۆكاره‌كانی گرتنه‌به‌ری ئه‌و سیاسه‌ته و خاڵه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێ: سیاسه‌تی پاڵپشتیكردنی نرخی شمه‌ك به گشتی و سووته‌مه‌نی به تایبه‌تی، واته حكومه‌ت به‌شێك له تێچووی پرۆسه ئابوورییه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی، به دوو هۆكار: یه‌كه‌میان بۆ به‌هێزكردنی توانای ركابه‌ریی خۆی و دووه‌میش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌كه. بۆ سووته‌مه‌نیش به هه‌مان شێوه، حكومه‌ت به‌شێك له تێچووی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان و هاورده‌كردنیان، ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
جیاوازیی نرخ
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی گرتنه‌به‌ری ئه‌م سیاسه‌ته‌ش له عیراق، ئه‌و نووسه‌ره ده‌ڵێ: یه‌كێك له هۆكاره‌كان هه‌وڵدانه بۆ دابه‌زاندنی نرخه‌كه‌ی، چونكه نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین له بازاڕی جیهانیدا ساڵی 2024 هه‌زار و 634 دینار بووه، له كاتێكدا له عیراق نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینی محه‌سه‌نی ئۆكتان به‌رز 850 دیناره، واته حكومه‌تی عیراق بۆ هه‌ر لیتره به‌نزینێك 784 دینار ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی. هۆكارێكی دیكه بودجه‌ی ته‌رخانكراوه، چونكه له بودجه‌ی عیراقدا به‌شێك ته‌رخانكراوه بۆ خه‌رجییه حكومییه‌كان و ئه‌و خه‌رجییانه‌ش دابنیكردن و كڕینی وزه‌ی كاره‌با و سووته‌مه‌نیش ده‌گرێته‌وه، واته بودجه‌كه‌ی بۆ ته‌رخانكراوه، له‌به‌ر حكومه‌تیش به‌شێك له‌و بودجه‌یه بۆ كڕینی وزه به‌كار ده‌هێنێت و به‌شێكیشی بۆ پاڵپشتكردنی نرخی سووته‌مه‌نی.
بڕیاره‌كه كارگێڕییه، نه‌ك ئابووری
یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كان، شێوازی ده‌ستنیشانكردنی نرخه له عیراقدا، كه شێوازێكی ئیدارییه، نه‌ك ئابووری، واته به فه‌رمانێكی كارگێڕی له فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومییه‌وه، بۆ نموونه له وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیای به‌رهه‌مه نهوتییهكانهوه، به ره‌چاوكردنی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، نرخه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كرێت، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ده‌ستنیشانكردنی نرخ به شێوازی ئابوورییانه بێت، ئه‌و كاته خاوست و خستنه‌ڕوو نرخه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كات.
خاڵه ئه‌رێنییه‌كانی نرخی پاڵپشتكراو
-1 به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵك: حكومه‌تی عیراق به رێژه‌ی %47 پشتیوانی له نرخی به‌نزین ده‌كات، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات بڕێك له‌و پاره‌یه‌ی كه بڕیاره خه‌رج بكرێت بۆ كڕینی سووته‌مه‌نی، بۆ هاووڵاتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌توانرێت شتی تری پێبكڕدرێت، به‌وه‌ش ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌رز ده‌بێته‌وه.
-2 به‌هێزكردنی سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌و پشتیوانییه له نرخی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان بگرێته‌وه، ئه‌و كاته نرخی كاره‌با و گواستنه‌وه و هاتوچۆ و گه‌رمكردنه‌وه و ..هتد، به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌وه‌ش ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵك داده‌به‌زێت، كۆمه‌ڵگه‌ش كه بارگرانیی ئابووریی له‌سه‌ر زیادبوو ئابووریی ره‌ش و بازاڕ په‌ره ده‌ستێنێ و ئه‌گه‌ری زیادبوونی تاوانی دزیش زیاد ده‌كات و ناڕه‌زایی دروست ده‌بێت و سه‌ره‌نجام ناسه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر هه‌ڵده‌دات.
-3 هاندانی چالاكیی ئابووری: دابینكردنی سووته‌مه‌نی به نرخی پاڵپشتكراو ده‌بێته هانده‌ر بۆ چالاكیی ئابووری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له تێچووی سه‌رجه‌م چالاكییه ئابوورییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، كه‌مبوونه‌وه‌ی تێچوونیش یه‌كسانه به ده‌ستكه‌وت و قازانجی زیاتر.
خاڵه نه‌رێنییه‌كانی پاڵپشتكردنی نرخ
-1 بارگرانیی دارایی: پشتیوانیكردنی نرخی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ده‌بێته هۆی بارگرانی له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی و كه‌ڵه‌كه‌بوونی كورتهێنانی بودجه، كه ده‌بێ حكومه‌ت له رێگه‌ی زیادكردنی باجه‌وه، یان له رێگه‌ی قه‌رزه‌وه ئه‌و كورتهێنانه پڕ بكاته‌وه، هه‌ردوو رێگاكه‌ش كێشه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه.
-2 هاندانی به‌فیڕۆدان: دابینكردنی سووته‌مه‌نی به نرخی پاڵپشتكراو ده‌بێته هۆی گۆڕینی ره‌فتاری به‌كاربه‌ر، چونكه به‌هۆی هه‌رزانییه‌وه گوێ به تێچوونه‌كه‌ی نادات و به‌فیڕۆی ده‌دات، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌نزین به نرخی جیهانیی بێت، ئه‌و كاته فێری ده‌ستپێوه‌گرتن ده‌بێت و به‌فیڕۆی نادات.
-3 دیارده‌ی ئاودیوكردن: دابینكردنی سووته‌مه‌نی به نرخی پاڵپشتكراو وا ده‌كات نرخی سووته‌مه‌نی له عیراق هه‌رزانتر بێت به‌راورد به وڵاتانی دراوسێ، ئه‌و كاته‌ش كه‌سانێك سووته‌مه‌نی ئاودیو ده‌كه‌ن و ده‌یفرۆشن به نرخێكی گرنتر له‌وه‌ی له عیراق هه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌و وڵاته سووته‌مه‌نی گرانتر بێت.
-4 پیسبوونی ژینگه: كه‌رتی نه‌وت به گشتی، یه‌كێكه له‌و كه‌رتانه‌ی كه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ پیسبوونی ژینگه، هه‌ر له به‌رهه‌مهێنانییه‌وه تا به‌كاربردنی ژینگه پیس ده‌كات، دابینكردنی سووته‌مه‌نی به نرخی پاڵپشتكراو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌كارهێنانی زیاد بكات و به‌وه‌ش ژینگه زیاتر پیس ده‌بێت.
-5 نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری: جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی پشتیوانیی له نرخی سووته‌مه‌نی له عیراق دادپه‌روه‌ریی تێدا نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش به هه‌مان شێوه‌ی هه‌ژاره‌كان سوودی لێوه‌رده‌گرن.
چاكسازی
عیراق له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره ئه‌رێنییانه‌ی باس كران، ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی پشتیوانیكردن له نرخی سووته‌مه‌نی بێت و له‌به‌ر هۆكاره نهرێنییهكانیش ناكرێ هه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته چاكسازیی له سیاسهتهكهدا بكرێت، ئه‌ویش به جێبه‌جێكردنی چه‌ند خاڵێك، له‌وانه:
یه‌كه‌م: داڕشتنی پلانێك بۆ چاكسازی و دووركه‌وتنه‌وه له بڕیاری هه‌ڕه‌مه‌كی و تاكڕه‌وانه، به جۆرێك وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان و نه‌وت و دارایی پێكه‌وه پلانێك بۆ شێوازی پشتیوانیكردنی نرخ دابڕێژن، به ره‌چاوكردنی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
دووه‌م: لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان به دوای شێوازێكی جێگره‌وه‌ی ئه‌م شێوازه‌ی ئێستادا، به جۆرێك سوود و كارایی له نێوان شێوازه‌كانی پشتیوانیكردنی چه‌ندێتی، یان نرخی، نه‌ختینه‌یی ده‌ستنیشان بكرێت.
سێیه‌م: ئاراسته‌كردنی پشتیوانیكردنی نرخ، واته ئه‌و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌ستنیشان بكرێت كه پێویستیان به پشتیوانیكردنه، هه‌روه‌ها به‌رزترین و نزمترین ئاستی پشتیوانیكردنهكهش دیاریی بكرێت.
چواره‌م: باجی پیسكردنی ژینگه بسه‌پێنرێت، ئه‌ویش به گوێره‌ی ئاستی پیسبوونه‌كه، ئه‌وجا به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانه‌وه بێت، یان به‌هۆی به‌كارهێنانه‌وه بێت.
پێنجه‌م: كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان بۆ رێگرتن له ئاودیوكردنی سووته‌مه‌نی، ئه‌ویش له رێگه‌ی هاندانی كارمه‌ندان به پاداشت و هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی ئامرازه‌كانی چاودێری، له‌گه‌ڵ قورسكردنی سزاكان له‌سه‌ر قاچاخچییه‌كان.
سه‌رچاوه: پرۆجێكت سه‌ندیكه‌یت