جێگری سەرۆکی هەرێم هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بەسەردەکاتەوە

07:52 - 2025-02-18
کوردستان
48 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانی کرد و لەلایەن مقەدەم دیار عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و ژمارەیەک لە فەرماندەی فەوج و پێشمەرگەی هێزی کۆماندۆ بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
لە سەردانەکەیدا، جێگری سەرۆک ستایشی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانی کرد لە بەرامبەر پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پاراستنی سەر و ماڵ و گیانی هاووڵاتیان و موڵکی گشتیی لە چوارچێوەی یاسا و ئەرکە سەربازییەکانیاندا، هەروەها جەختی لە بەردەوامبوونی مەشق و راهێنانەکانی ئەم هێزە لەسەر بنەمای زانستە سەربازییەکان کردەوە.
دواتر جێگری سەرۆک تیشکی خستە سەر مێژوو و ڕابردووی هێزەکانی کۆماندۆ لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی تیرۆر و تێکشاندنی داعشدا و رۆڵی فەرماندە شەهید ئاکامیشی لە بنیاتنانی ئەم هێزە تۆکمە و ئازایەدا بەرز نرخاند، هیوای خواست لەسەر ڕێبازی شەهید ئاکام دڵسۆزانە کاروبارەکانیان بەڕێوەببەن و هەمیشە لە لە خەمی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دابن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان