بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە دانيال روبنستين، كاربهڕێكهرى باڵيۆزخانهى ئهمريكا لە عیراق و ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پێشهات و رووداوە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە هەماهەنگی نێوان لایەنەکان و پێویستی پاراستنی سەقامگیری و ئارامی کرایەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ دەربەستانە بۆ باشترکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان، ژیانی خەڵکەکەمان و بنیادنانی حکومەتێکی بەهێز لە هەوڵی بەردەوامداین و پەرۆشین بۆ گۆڕانکاری ریشەیی لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەمان بە ویست و بەرژەوەندی هاووڵاتیان.
لەبارەی کێشەکانی بەغدا و هەولێر سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و لێکتێگەیشتن و رێککەوتنە سیاسییەکان کردەوە و ووتی؛ دەبێت هەموومان بەرپرسیارانە ئەم دۆخە لەبەرچاوبگرین و زەمینەی زیاتر بڕەخسێنین بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندی خەڵک وڵاتەکەماندا بێت.