ڤلادیمیر زیلینسکی رایگەیاند، لە میدیاکانەوە گوێبیستی کۆ بوونەوەی ئەمریکاو روسیا لە سعودیە بوین، ئەوەش بۆ ئێمە سوپرایز بوو.
سەرۆکی ئۆکراین لە تورکیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە كۆبوەوە و تاوتوێی جەنگی ئۆكراینیان كرد.
زیلینسكی رایگەیاند، كۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا و روسیا لە ریازی پایتەختی سعودیە بۆ ئەوان سوپرایز بووە و ئەوانیش لە میدیاكانەوە ئەو بابەتەیان بیستووە.
دەشڵێت، توركیا هەوڵی زۆریداوە بۆ ئازادكردنی سەربازە دیلەكان لە روسیا و گرنگی بە یەكپارچەیی خاكی ئۆكراین داوە.
هاوكات، سەرۆكی توركیاش وتی، وڵاتەكەیان شوێنێكی زۆر گونجاوە بۆ میوانداری ئەگەری هەرچەشنە كۆبوونەوەیەك لە نێوان روسیا و ئۆكراین و ئەمریكا و پشتیوانی تەواوی دانوستان دەكەن و پێویستە جەنگ و كوژرانی خەڵك كۆتایی پێبێت.