شۆڕشی بیست لە پیشانگەیەكی دیكۆمێنتاریی بەغدادا

10:36 - 2022-07-30
کەلتور
811 جار خوێندراوەتەوە

ئا: ئیدریس جەبار

شۆڕشی بیست لە عیراق پێش 102 ساڵ، دژ بە حكومەتی بەریتانیا و سیاسەتی بەهیندكردنی عیراق بوو كە زەمینەسازییەك بوو بۆ لكاندنی بە بەریتانیاوە.

شۆڕشی بیست لە پیشانگەیەكی دیكۆمێنتاری 
خانەی كتێب و بەڵگەنامە مێژووییەكان لە بەغدا، پیشانگەیەکی دیکۆمێنتاری سازكرد كە ژمارەیەك بەڵگەنامە و كتێبی دانسقەی لەخۆگرتبوو، بەبۆنەی تێپەڕینی سەد و دوو ساڵ بەسەر شۆڕشی بیست بە رووداوێكی گرنگ و وەرچەرخانێكی گەورە لە مێژووی هاوچەرخی عیراق دادەنرێت. 
پیشەنگاكە چەندان وێنەی فۆتۆگرافی كەسێتی و سەركردە خێڵەكییەكانی شۆڕشی عیراقی لە خۆگرتبوو كە بەشدار و هاوبەش بوو لە سەرخستنی شۆڕشی بیست، وێڕای بەڵگەنامەی دەگمەنی ئەو ماوەیە لەلایەن سەنتەری نیشتمانی بۆ بەڵگەنامەكان و كتێبخانەی نیشتمانی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەشی تەكنەلۆجی زانیارییەكان ئامادەكرابوون.
شۆڕشی بیست چۆن بوو 
شۆڕشی بیست لە عیراق، لە مانگی ئایاری ساڵی 1920 لە عیراق لەدژی داگیركاری بەریتانی و سیاسەتی بەهیندكردنی عیراق وەك زەمینەسازییەك بۆ لكاندنی بە بەریتانیاوە بەرپاكرا، لە هەمان كاتدا یەكێك بوو لەو راپەڕینانەی لە ناوچەكەدا دژ بە داگیركاریی بەرپاكران كە هۆكارەكانیان بۆ پابەندنەبوون بە بەڵێنەكان بوو لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمان بە وڵاتانیان دابوو بۆ سەربەخۆیی و دەربازبوون لە ركێفی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی. 
شۆڕشەكە لە سەرەتاوە خۆی لە شێوەی خۆپیشاندانەكاندا بینییەوە كە لەلایەن دانیشتوانی بەغداوە سازدەكران. 
خۆپیشاندانەكان لەلایەن پیاوماقوڵان و دانیشتوانی حەیدەرخانەوە لەشێوەی گردبوونەوەدا خۆیان دەبینییەوە كە بوونە سەرەتایەك بۆ شۆڕش لە بەغدا و پاشان رووبەڕووبونەوەی چەكداریی، سەرهەڵدانەكە لە دوای بەغدا ناوچە جیاجیاكانی تری عیراقی گرتەوە. 
هۆكارە راستەوخۆكانی بەرپابوونی شۆڕش 
روودانی هەڵاوسانی نەختینە كە دواتر بووە مایەی بەرزبوونەوەی نرخەكان لە عیراق، لەگەڵ چاوچنۆكی هەندێك لە فەرمانڕەوا و سیاسەتوانان و داردەستەكانی دەستی ئینگلیز كە پۆستی حوكمڕانیان لە لیواكانی عیراق و قەزاكاندا وەردەگرت، لە گرنگترین هۆكارە راستەوخۆكانی بەرپابوونی شۆڕشی بیست بوون. 

هۆكارەكانی شكستی شۆڕشی 1920 لەبارەی هۆكارەكانی شكستی ش
ۆڕشی بیستەوە مێژوونوسان كۆك نیین، لەكاتێكدا رووبەری شۆڕشەكە فراوان دەبوو، بەجۆرێك هەموو ناوچەی فوراتی ناوەڕاستی گرتەوە، لەگەڵ بەشێكی زۆری پارێزگاكانی باشور و باكور، بگرە ئاڵۆزییەكان بەغدایان نغرۆكرد و لە ناوخۆ و دەرەوە هەڕەشە لەسەر لایەنە نیشتمانییەكان دروستبوو، بۆیە شۆڕش تێكشكێنرا و دووچاری نسكۆ بوو، لە گرنگترین هۆكارەكانی شكستی شۆڕشی بیست: كەمیی داهات و دەستكەوتەكانی شۆڕش و كەمی چەك و چۆڵ بوو لای شۆڕشگێڕان لەگەڵ زاڵبوونی سوپای ئینگلیز و چالاكی هێزە ئاسمانییەكانی بەریتانیا و درێژەكێشانی شەڕوپێكدادانەكان و ناشارەزایی شۆڕشگێڕان لەبارەی شێوازەكانی جەنگی نیزامی و قەتیسبوونی شۆڕش لە فوراتی ناوەڕاست و لەدەستدانی فەرماندەی گشتی و ناپاكی هەندێك لە بۆرژوا و دەرەبەگەكان.
ئاكامەكانی شۆڕش  
لەنێوان 6000 بۆ 10000 لە عیراقییەكان و نزیكەی 500 سەربازی بەریتانی و هیندی لە شۆڕشەكەدا كوژران، كاتی فڕینی فڕۆكەكانی (RAF) گەیشتە 4008 سەعات و 97 تۆن بۆمب و 183861 گوللـەی بەسەر شۆڕگێڕەكاندا خستەخوارەوە، زیانەكانی (RAF) كوژرانی نۆ كەس و برینداربوونی حەوت و تێكشكاندنی 11 فڕۆكە بوو كە پشت هێڵەكانی شۆڕگێڕانەوە خرانەخوارەوە و تكێشكێنران. 
شۆڕشی بیست بووە مایەی گۆڕانكارییەكی ریشەیی لە دیدی بەرپرسانی بەریتانی و چاوخشاندنەوەیان بە ستراتیژی بەریتانیا لە عیراق.
تێچووی شۆڕشەكە بۆ حكومەتی بەریتانیا گەیشتە 40.000.000 پاوەند كە دوو هێندەی بودجەی ساڵانەی تەرخانكراو بوو بۆ عیراق، فاكتەرێكی گەورەش بوو بۆ چاوخشاندنەوە بە ستراتیژی بەریتانییەكان لە عیراق.
شۆڕشی بیست زیاتر لە كۆی گشتی ئەو تێچووەی بۆ تەرخانكرا كە بۆ شۆڕشی گەورەی عەرەبی تەرخانكرابوو (لەلایەن شانشینی یەكگرتووەوە پارەداردەكرا) لەدژی دەوڵەتی عوسمانی لە 1917-1918. 
سەرچاوە: المسری

بابەتە پەیوەندیدارەکان